مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه‌كان موقته‌دا ئه‌لسه‌در داوای له حكومه‌تی عێراق كردووه ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه‌ك ڕه‌تبكه‌نه‌وه كه ڕه‌نگه ڕێ به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بدات.
له ڕاگه‌یاندنێـكدا كه ڕۆژی چوارشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه ئه‌لسه‌در ڕایگه‌یاند به شـێوه‌یه‌كی گشـتی و سـیاسی یارمه‌تی حكومه‌تی نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌دات ئه‌گه‌ر ڕێـكه‌وتـنـنامه‌كه مۆر نه‌كات.
ئه‌لسه‌در دژایه‌تی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كات و تا كاتی ئاگربه‌سـتی ئه‌م دوایـیه‌ی میلیشـیاكانی سـوپای مه‌هدی به‌رده‌وام به گژ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا ده‌چوونه‌وه.
كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریكی و عێراق مشـتومڕیان له‌سه‌ر ڕێـكه‌وتـنـنامه‌یه‌ك كردووه كه ڕێ ئه‌دات به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كاتێـك مۆڵه‌تی ڕێـپـێدانی له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆتایی ئه‌مسـاڵدا به‌سه‌ر ده‌چێت.
هاوكات پـۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له شـاری موسـڵ له باكوری عێراقدا 3 كارمه‌ندانی پـۆلیس كوژران.