ڕۆژی سێشه‌ممه دادوه‌رانی دادگای باڵای توركیا بۆ ڕۆژی دووه‌م كۆبوونه‌وه تا به بڕیارێـك بگه‌ن، ئه‌ویش ئایا پارتی داد و گه‌شه‌پـێدانی ده‌سه‌ڵاتداری وڵاته‌كه‌یان قه‌ده‌غه بكه‌ن یان نا له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ده‌ڵێن به‌نیازه سـیسـتمی سیكیولاری وڵاته‌كه به‌ره‌و حوكمڕانی ئیسـلامی به‌رێت.
دادگای ده‌سـتوری به‌رده‌وام ده‌بێت له كۆبوونه‌وه ئاسایـیه‌كانی تا به بڕیارێـك ده‌گه‌ن. به‌پـێی هه‌واڵه‌كان ڕه‌نگه ڕۆژی هه‌ینی بڕیاره‌كه ده‌ربچێت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌باحه‌دین كۆركماز پارێزه‌ر و سـیاسه‌تمه‌داری كورد له دیاربه‌كر سـازكردووه، ده‌توانن گوێبیستی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6.37 خوله‌كه.