وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیلی ئێهود باراك ڕایگه‌یاند ئیسـرائیل هیچ بژاره‌یه‌ك به دور نازانێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به پـرۆگرامی ناوه‌كی مشـتومڕكراو له‌سه‌ر. له تێبینی‌یه‌كانی بۆ په‌یامنێران ڕۆژی سێشه‌ممه له واشـنتنه‌وه باراك ئێرانی به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسـته‌قینه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری جیهان ناوبرد، وه گوتی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یاندا و هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش له‌گه‌ڵ ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا باسـكردووه.
جێی باسه له مانگی شه‌شدا هێزه ئاسـمانیـیه‌كانی ئیسـرائیل مانۆڕێـكی ئاسـت باڵایان سـازكرد كه له لایه‌ن زۆربه‌ی وڵاتانه‌وه وه‌ك ئه‌گه‌ری هێرشـكردنه سه‌ر داموده‌زگا ناوه‌كیـیه‌كانی تاران سه‌یر كرا.
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕه‌خنه‌ی له زلهێزه‌كانی جیهانی گرت و گوتی جبه‌خانه‌كانی چه‌كی ناوه‌كی خۆیان به‌رفراوان ده‌كه‌ن له كاتێـكدا كار ده‌كه‌ن بۆ زه‌وتكردنی مافی وڵاته به‌ڕسـكانچووه‌كان له به‌ده‌سـتهێنانی وزه‌یه‌كی ناوه‌كی ئاشـتیـیانه‌دا.