قادر عه‌زیز سـكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكـێشـانی كوردسـتان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای خۆپـیشـاندانه‌كانی هه‌رێمی كوردسـتان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت هه‌موو پـێـكهاته‌كانی شـاری كه‌ركوك به كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و كلدۆئاشور به‌شـداریـیان له خۆپـیشـاندانه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی شـاره‌كه‌دا كردووه. پاشـان ده‌ڵێت هه‌ندێـك له‌و كه‌سـانه‌ی ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران كرد و گیران، ده‌ركه‌وت سه‌ر به به‌ره‌ی توركمانی بوون، بۆیه له كاردانه‌وه‌ی ئه‌وه جه‌ماوه‌ره‌كه په‌لاماری باره‌گای به‌ره‌ی توركمانیان داوه. ئێمه‌ش ئه‌وه كارێـكی خراپ ده‌زانین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:10خوله‌كه.