Accessibility links

ڕوودانی ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له به‌غدا 28 که‌س ده‌کوژن و له که‌رکویش 22 که‌س


ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری ئاینی شیعه‌کان له به‌غدا، سێ بۆمبته‌قیوه‌ته‌وه‌و لهئاکامدابه‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 28 که‌س کوژراون و زیاتر له 90 که‌سی دیکه‌س بریندار بوون.

پۆلیس ده‌ڵێت ڕاپۆرته‌ سه‌ره‌تاییه‌کان ئاماژه‌یان‌دا به‌وه‌ی که‌ ئه‌نجامده‌رانی هه‌ر سێ ته‌قینه‌وه‌كه‌ ژن بوون. ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له ناوچه‌ی که‌راده‌ ڕوویدا له کاتێکدا که‌ هه‌زاران که‌س له شیعه‌کان به‌ره‌و مه‌رقه‌دی کازمیه‌ له باکوری به‌غدا به‌ڕێده‌که‌وتن.

له باکوری عێراقیشدا، ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له شاری که‌رکوک بۆته‌ هۆی کوشتنی به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 22 که‌س. هه‌روه‌ها ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا زیاتر له 80 که‌سیش له میانه‌ی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا برینداربوون. جێی باسه‌، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌‌یه‌ له کاتێکدا ڕوویدا که خه‌ڵکی خۆپیشاندانیان له دژی به‌رنوسی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان ساز ده‌کرد.

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی گوتی هێزه‌کانی عێراقی و هاوپه‌یمانان له‌ باکوری خۆرئاوای عێراق، چوار چه‌کداری ئه‌لقاعیده‌یان کوشتووه‌ و 58 چه‌کداری تریشیان ده‌ستگیرکردووه‌ له‌و کاته‌ی که‌ شه‌ڕوپێکدادان له نێویاندا ڕوویدا.

له‌شکر گوتویشی شه‌ڕوپێکدادانه‌که‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆته ‌هۆی کوشتنی چوار سه‌ربازی عێراقیش. هه‌روه‌ها شه‌ش سه‌ربازی تری عێراقی و سه‌ربازێکی هێزی هاوپه‌یمانیش برینداربوون.

XS
SM
MD
LG