جۆن مه‌ككه‌ین كاندیدی كۆماریـیه‌كان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سـیناتۆر باراك ئۆبامای ڕكابه‌ری گوناهبار ده‌كات به‌وه‌ی تێناگات له‌وه‌ی له عێراق چی ڕووده‌دات.
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵیABC دا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سـیناتۆر مه‌ككه‌ین داكۆكی له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی خۆی كرد كه گوتبوی سـیناتۆر ئۆبامای لایه‌نی دیموكراته‌كان پـێـی باشـتره شه‌ڕ بدۆڕێنێت وه‌ك له‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردن بدۆڕێنێت.
مه‌ككه‌ین ده‌ڵێت ئۆباما دژی زیادكردنه‌كه‌ی سـاڵی پاری هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا بووه له عێراق و ئه‌و دژایه‌تیـكردنه‌ی بۆ مه‌به‌سـتی سـیاسـیـیانه بووه، وه ده‌شـڵێت ئه‌و زیادكردنی هێزه سه‌ربازیـیانه یارمه‌تیده‌ر بووه تا عێراق بـبێته وڵاتێـكی سه‌قامگیری هاوپه‌یمان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
هاوكات له دیمانه‌یه‌كی تری ته‌له‌فیزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی NBCدا سـیناتۆر باراك ئۆباما دانی به‌وه داناوه زیادكردنی ئه‌و هێزانه یارمه‌تیده‌ربوون له كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژیـیه‌كان له عێراقدا، به‌ڵام گوتووشـیه‌تی هه‌وڵه‌كانی عێراقیـیه‌كان و ده‌سـپـێشـخه‌ریـیه‌كانیان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كانی ڕابوون ئه‌مانه‌ش یارمه‌تیده‌ربوون له هێوربوونه‌وه‌ی كێشه ئاسایشـیـیه‌كانی عێراقدا.
ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـێویسـتی به جۆرێـكی نوێی سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی هه‌یه كه بواره جیاجیاكانی له‌شـكری و دیپـلۆماسی و ئابوری و فه‌رهه‌نگی و په‌روه‌رده‌یی له‌خۆبگرێت.