پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه خۆپـیشـاندانێـكی ئاشـتیـیانه له شـاری مه‌هاباد به‌ڕێوه‌چوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی سـامان ڕهسـوڵپور ئه‌ندامی ڕێـكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی كوردسـتان و ده‌ستگیریان كردووه.
بۆ زانینی ورده‌كاری ئه‌م هه‌واڵه هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ئاگرین مه‌هابادی چالاكی مافه‌كانی مرۆڤ له كوردسـتانی ئێران سـازكردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:16 خوله‌كه.