له‌و ده‌مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكسـتان یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی ڕۆژی شه‌ممه بۆ سه‌ردانی واشـنتن و وتووێـژكردنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك جۆرج بوش كه‌وته ڕێ. ناوبراو به‌ڵێنی دا شه‌ڕ له دژی تێرۆریزم بكات.
به‌ڕێز گه‌یلانی له وته‌كه‌یدا بۆ په‌یامنێران له نزیـك شـاری ئیسلام ئاباد گوتی به‌گژداچوونه‌وه‌ی تێرۆریزم كێشه‌ی پاكسـتان خۆیه‌تی.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكسـتان بۆ ئه‌مریكا له‌و ده‌مه‌دایه توندوتیژی و شه‌ڕ و پـێـكدادان له هه‌رێمی خێـڵه‌كی باكوری ڕۆژئاوای پاكسـتان به‌رده‌وامه و ڕووی له په‌ره‌سه‌ندنه.
كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكایی و هه‌روه‌ها ئه‌فغانی داوایان له پاكسـتان كردووه له دژی میلیشـیاكانی نێو پاكسـتان بجه‌نگن ئه‌وانه‌ی له دیو سـنووری پاكسـتانه‌وه هێرش ده‌كه‌نه نێو خاكی ئه‌فغانسـتان و هه‌روه‌ها هێزه‌كانی بیانی ئه‌وانه‌ی به درێژایی سـنووری ئه‌فغانسـتان نیشـته‌جێ بوون.