به‌پـێی هه‌واڵه‌كان ژماره‌یه‌ك چیچانی به چه‌قۆ و شیشی ئاسـنه‌وه هێرشـیان كردۆته سه‌ر ئۆردوگایه‌كی په‌نابه‌ران له باشوری ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویژ و به‌لایه‌نی كه‌م 20 كه‌سـیان بریندار كردووه و نزیكه‌ی 10 یان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه له نه‌خۆشـخانه خراون.
ڕۆژی هه‌ینی پـۆلیسی نه‌رویژ ڕایگه‌یاند 5 چیچانیـیان ده‌سـتگیركردووه به تاوانی په‌یوه‌ندیـیان به‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر ئۆردوگای Nordbybraaten.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆردوگاكه Morten Lyngبه په‌یامنێرانی گوت زیاتر له 40 پـیاوی چه‌كدار كه له كه‌مپه‌كه‌دا ناژین هێرشـیان كردۆته سه‌ر كه‌مپه‌كه، گوتیشی ڕه‌نگه ئه‌و هێرشه په‌یوه‌ندی به ناكۆكی ئه‌م دوایـیانه‌ی نێوان كورده‌كان و چیچانیـیه‌كانی ئه‌و كه‌مپه‌وه هه‌بووبێت.
بۆ زانینی ورده‌كاری ڕووداوه‌كه هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی ئه‌ندامی پـێشـووی ئه‌نجومه‌نی شـاره‌وانی ئۆسـلۆ سـازكردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:11 خوله‌كه.