وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس داوا له پاكستان ده‌كات كه په‌ره به هه‌وڵه‌كانیان بده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی میلیشـیاكانی تاڵیبان كه سـنووره‌كانی پاكسـتان به‌كارده‌هێنن بۆ هێرشـكردنه سه‌ر ئه‌فغانسـتان.
ڕۆژی هه‌ینی له شـاری پـێرثی ئوسـترالیا خانم ڕایس ڕایگه‌یاند كه ڕێـگه نادرێت میلیشـیاكان پـلانی هێرش له پاكسـتانه‌وه بكه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌ختی ناوچه‌كه‌شـدا.
له لای خۆیه‌وه سـتیفن سـمث وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسـترالیا پـشتگیری له خانم ڕایس كرد و گوتی ئه‌و ناوچه سـنووریـیه بووه به سه‌رچاوه‌ی تێرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌ك ته‌نها بۆ پاكسـتان و ئه‌فغانسـتان، به‌ڵـكو بۆ هه‌موو جیهان.
وته‌كانی ڕۆژی هه‌ینی چه‌ند ڕۆژێـك به‌ر له‌وه بوو كه سه‌رۆك وه‌زیری نوێی پاكسـتان یوسـف ڕه‌زا گه‌یلانی سه‌ردانی واشـنتن بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆرج ده‌بلیو بوش‌دا كۆبـبێته‌وه.
له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌ری ناتۆ Jaap de Hoop Scheffer گوتی هێزی هاوپه‌یمانان له ئه‌فغانسـتان ناچنه نێو پاكسـتان بۆ گه‌ڕان به دوای میلیتانه‌كان، به‌ڵام گوتیشی ئه‌گه‌ر هێرش له‌وبه‌ری سـنووره‌وه بكرێت ئه‌وا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌رگری له خۆیان بكه‌ن.