به‌ربژاری دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا باراك ئۆباما و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا نیكۆلاس سـاركۆزی له پاریس كۆده‌بنه‌وه. چاوه‌ڕوان ده‌كرا له وتووێـژه‌كانیاندا باس له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسـا بكرێت.
پاش سه‌ردانه كورته‌كه‌ی له فه‌ره‌نسـا ئۆباما سه‌ردانی به‌ریتانیا ده‌كات كه له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا گۆردن بڕاوندا كۆده‌بێته‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی ئۆباما بۆ فه‌ره‌نسـا دوابه‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا كه له‌وێ 2 هه‌زار كه‌س له پـێشـكه‌شـكردنی وتاره‌كه‌ی ئۆباما له به‌رده‌م پایه‌ی سـتوونی سه‌ركه‌وتندا له به‌رلین ئاماده‌بوون.
شـایانی باسه له میانه‌ی ئه‌م گه‌شـته‌یدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فغانسـتان و ئه‌وروپا به‌ڕێز ئۆباما له ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌م وتاری ڕه‌سمی خۆی پـێشـكه‌شـكردبوو.