فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی توركیا حه‌شـارگه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوه كورده‌كانی له باكوری عێراقدا بۆمبا‌باران كرد.
له‌شـكری توركیا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند 13 بنكه‌ی سه‌ر به پارتی كرێـكارانی كوردسـتان واته PKKله هه‌رێمی زاب نزیـك سـنووری توركیاوه كردۆته ئامانج. له‌شـكر گوتی هێشـتا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆیان ڕوون بـبێته‌وه ئه‌گه‌ر هیچ سه‌رهه‌ڵـداوێـك له‌و هێرشـه‌دا كوژرابێت.
توركیا هه‌ڵمه‌ته له‌شـكریـیه‌كانی له‌مسـاڵدا له دژ سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه له ناو توركیا و هه‌روه‌ها له باكوری عێراقدا چڕتر كردۆته‌وه.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش په‌كه‌كه 3 گه‌شـتیاری ئه‌ڵمانی ئازادكرد كه له میانه‌ی سه‌ردانێـكدا بۆ چیاكانی ئارارات له 8 ی مانگی حه‌وتدا ڕفێندرابوون.
كاربه‌ده‌سـتێـكی له‌شـكری توركیا گوتی كۆی 33 چه‌كدارانی په‌كه‌كه كوژرابوون له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـك كه هه‌فته‌ی ڕابردوو كۆتایی پـێهات.
سه‌باره‌ت به‌م بۆردومانه‌ی توركیا په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری دهۆك سه‌لام باڵایی ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:29 خوله‌كه.