Accessibility links

جۆ كه‌مپانا باس له‌ هه‌ڵوێسـتی ڕێـكخراوی CPJ ده‌كات له‌ به‌رامبه‌ر تیرۆركردنی سۆران مامه‌ حه‌مه‌


بۆ زانینی هه‌ڵوێسـتی ڕێـكخراوی به‌رگری له‌ ڕۆژنامه‌نووسـان CPJله‌سه‌ر تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌وانی كورد سـۆران مامه‌ حه‌مه‌ له‌ شـاری كه‌ركوك هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ جۆ كه‌مـپـانا ڕێـكخه‌ری به‌رنامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌و ڕێـكخراوه‌ كردووه‌ و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر لـێـدوانه‌كانی ئاماده‌كردووه‌.

جۆ كه‌مـپـانا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ هێرشـبردنێـكی ترسـناكه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسـێـك كه‌ په‌یامێـكی هه‌ژێنه‌ر ئاڕاسـته‌ی هه‌موو ڕۆژنامه‌نووسـان ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و كه‌سـانه‌ی له‌م كرداره‌ به‌رپـرسـن ده‌سـتنیشـان نه‌كرێن و نه‌درێنه‌ دادگا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 4:32 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG