ڕۆژی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام دا بۆ هه‌ڵـسه‌نگاندن و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر شـێوازی په‌سه‌ندكردنی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه په‌سه‌ندكرا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان عه‌دنان موفتی له ده‌سـپـێـكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دور له هه‌موو بنه‌ماكانی دیموكراسی، به پـێشـێـلكردنی ده‌سـتوری هه‌میشه‌یی عێراق، دور له ڕێـكه‌وتنه‌كانی نێوان پـێـكهاته‌كانی په‌رله‌مان، به شـێوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕوان نه‌كراو و دور له عورف و عاده‌تی په‌رله‌مانی وه شـێوازێـكی له‌خۆ گرت كه مه‌ترسیداره له‌سه‌ر دیموكراتیـیه‌ت، خه‌ته‌رناكه له‌سه‌ر عێراقی فیدراڵ، كوده‌تایه به‌سه‌ر ده‌سـتور.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێر ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی په‌رله‌مان ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:31 خوله‌كه.