وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا ده‌ڵێت ڕێبه‌رێـكی تاڵیبان خۆیداوه به‌ده‌ست كاربه‌ده‌سـتانی پاكسـتانه‌وه و یه‌كێـكی تریش له لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ریتانیاوه كوژراوه.
له به‌یانـنامه‌یه‌كدا كه ڕۆژی سێشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت عه‌بدول ڕه‌زاق كه به مه‌لا شـێخیش ناسـراوه و 3 میلیتانی تر به‌هۆی هێرشـێـك له باشوری هه‌رێمی هێلمه‌ند كوژراون.
هه‌روه‌ها له‌و به‌یانـنامه‌یه‌شـدا هاتووه كه چه‌ند كاتژمێـرێـك به‌ر له‌وه كاربه‌ده‌سـتێـكی باڵای تاڵیبان مه‌لا ڕه‌حیم خۆی دا به ده‌سـت كاربه‌ده‌سـتانی پاكسـتانه‌وه.