Accessibility links

باراك ئۆباما له‌ ئیسـرائیله‌ بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینی


به‌ربژاری دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باراك ئۆباما په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا و ئیسـرائیل به‌ شـێوه‌یه‌ك له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات كه‌ هه‌رگیز تێـك ناچێت، له‌ ده‌مێـكدا خۆئاماده‌ ده‌كات بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئیسـرائیلی و فه‌له‌سـتینیـیه‌كاندا.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و سـیناتۆره‌ی دیموكراته‌كان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ ئێهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسـرائیلیدا كۆبـبێته‌وه‌ به‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كه‌ناری ڕۆژئاوا كه‌ بڕیاره‌ له‌وێش له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینیـیه‌كاندا كۆبـبێته‌وه.

ئۆباما له‌ دره‌نگانێـكی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ گه‌یشـته‌ ئیسـرائیل.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG