لێپـرسـراوانی توركیا ده‌ڵێن دادگای ده‌سـتوری وڵاته‌كه‌یان له دووشه‌ممه‌ی داهاتوودا واته له 28 ی مانگی حه‌وت بڕیار له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری AK واته داد و گه‌شه‌پـێدان ده‌ده‌ن.
سه‌رۆكی دادپـرسـانی توركیا عه‌بدولڕه‌حمان یاڵچین كایه پارتیـیه‌كه‌ی تاوانباركردووه به بردنی توركیا به‌ره‌و بوونه وڵاتێـكی ئیسـلامی.
یاڵچین كایه هه‌روه‌ها داوای له حه‌فتا ئه‌ندامه‌كه‌ی پارتی AK كردووه كه سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و سه‌رۆك عه‌بدوڵڵا گولیش ده‌گرێته‌وه قه‌ده‌غه بكرێن له سـیاسه‌ت.
پارتی AK تۆمه‌ته‌كانی یاڵچین كایه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه.
یه‌كێتی ئه‌وروپاش ڕه‌خنه‌ی له‌و قه‌ده‌غه‌كردنه پـێشـنیاركراوه‌ی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری كردووه و ئاگاهی داوه كه‌وا ڕه‌نگه ئه‌م كێشه‌یه كاربكاته سه‌ر ئامانجی درێژخایه‌نی توركیا به بوونه ئه‌ندام له بلۆكی 27 وڵاتانی ئه‌وروپادا.
عیلمانیـیه توركیـیه‌كان پارتی AK یان تاوانبار كردووه به هێرشـكردنه سه‌ر سـیسـتمی عیلمانیـیه‌تی توركیا به هه‌وڵدان بۆ ئاسـایـیـكردنه‌وه‌ی به‌ربه‌سـته‌كانی سه‌ر سـنبوڵی ئاینی وه‌ك سه‌رپـۆش و یاخود حیجابی ئیسـلامی.