سه‌باره‌ت به چۆنێتی په‌سه‌ندكردنی به‌رنووسی قانونی هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له په‌رله‌مانی عێراق دكتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم ده‌ڵێت ده‌نگ له‌سه‌ر به‌نده‌كانی قانونه‌كه درا تا گه‌یشـته به‌ندی 24 كه په‌یوه‌ندی به هه‌ڵـبژاردنی كه‌ركوكه‌وه هه‌یه، له‌ویادا سه‌رۆكی په‌رله‌مان سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگدان ده‌بێت به نهێنی له‌سه‌ر ئه‌و به‌نده بدرێت له كاتێـكدا هه‌موو به‌نده‌كانی قانونه‌كه كه 50 به‌ندن هه‌مووی به ئاشـكرا ده‌نگی له‌سه‌ر درا. پاشـان دكتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت له سه‌ره‌تاوه تا ئێسـتا به‌پـێی ڕێسـای ناوخۆی په‌رله‌مان هه‌رگیز به نهێنی ده‌نگمان نه‌داوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:46 خوله‌كه.