گۆردن بڕاونی سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانی یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌و وڵاته‌یه وتار پـێشـكه‌ش به په‌رله‌مانی ئیسرائیلی بكات و هۆشـیاری دایه ئێران كه چالاكیـیه ناوه‌كیـیه هه‌سـتیاره‌كانی خۆی ڕاگرێت.
له میانه‌ی وته‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌یدا بۆ په‌رله‌مانی ئیسـرائیلی به‌ڕێز بڕاون به‌ڵێنی دا پـشتگیری ئیسـرائیل بكات و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی له دژی ئیسـرائیل سه‌رزه‌نشـت كرد.
سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانی گوتیشی وڵاته‌كه‌ی پـێـكه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپادا به‌رده‌وام‌ده‌بن له سـووربوونیان له ڕێـگرتن له‌وه‌ی ئێران بـبێته خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی له میانه‌ی گه‌شـته‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌یدا بۆ ئیسرائیل گۆردن بڕاون سه‌ردانی كه‌ناری ڕۆژئاوای كرد و داوای له به‌رپـرسـانی ئیسـرائیلی كرد بنیادنانی ئۆردوگای جوله‌كه نشین ڕابگرن و هه‌روه‌ها داواشی لـێـكردن به‌ربه‌سـت له‌سه‌ر گه‌ڕان و هاتوچۆی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له ناوچه‌كه‌دا خاو بكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه گۆردن بڕاون گوتی سـیاسه‌تی دروسـتكردنی ئۆردوگای جوله‌كه نشـین له متمانه‌ی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان كه‌م كردۆته‌وه و هه‌روه‌ها ئازار و نه‌هامه‌تیـیه‌كانی فه‌له‌ستینیـیه‌كانیشی زیاد كردووه.