وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت ئێران ڕژد نه‌بووه له وتووێـژه‌كانی سـه‌بارت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی له جنێڤ.
ڕایس كه له‌گه‌ڵ په‌یامنێراندا قسه‌ی كرد له ده‌مێـكدا ده‌ڕۆی بۆ میرنشـینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب گوتی ئێران تاكتیـكی سوود وه‌رگرتن له كاتی ئه‌نجام‌داوه و تووێـژێـكی كه‌می له ده‌می دانیشـتنی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناوه‌كی كردبوو.
خاتوو ڕایس گوتی پـێویسـته ئێران وه‌ڵامێـكی ڕژد له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا بداته‌وه سـه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵه پـێشـنیاره‌كانی یارمه‌تی له بری ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی هه‌سـتیاری ڕابگرێت. ڕایس گوتیشی ئێران ڕووبه‌ڕووی سـزای زیاتر ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر هاوكاری نه‌كات.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌ری له‌شـكری ئه‌مریكا ئه‌دمێڕاڵ مایك مۆڵن وتووێـژه‌كانی سـه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌كی به كارێـكی پـۆزێتیڤ له قه‌ڵه‌م دا كه كاربه‌ده‌سـتانی ئێران و یه‌كێتی ئه‌وروپا و بۆ یه‌كه‌م جار كاربه‌ده‌سـتی باڵای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه ولیه‌م بێرنز به‌شـداری تیادا كردبوو. ئه‌دمێڕاڵ مۆڵن به كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی فاكس نیوزی گوت كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و نه‌یده‌زانی وتووێـژێـكی له‌و شـێوه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت.