دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی ئنسـتـتیوتی كوردی له واشـنتن له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی پـیاوێـكی وریا و زیره‌كه، ده‌زانێت گۆڕانكاری له ئه‌مریكادا ده‌بێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سـیناتۆر باراك ئۆباما به‌ربـژاری دیموكراته‌كان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بـبێته سه‌رۆك و سـیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر عێراق گۆڕانكاری به‌سه‌ردابێت.
پاشـان دكتۆر نه‌جمه‌دین باس له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت لایه‌نه عێراقیـیه‌كان سـیاسه‌تێـكیان هه‌یه، ئه‌ویش ده‌یانه‌وێت به هه‌موو شـێوه‌یه‌ك هه‌وڵ بده‌ن ڕۆڵی كورد له كه‌ركوكدا كه‌م بكه‌نه‌وه تا نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردسـتان. ده‌شڵێت هه‌ڵوێسـتی لایه‌نی كوردی له‌مه‌دا ڕاست و ته‌واوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7:17 خوله‌كه.