Accessibility links

باراك ئۆباما سه‌ردانی عێراق ده‌كات


به‌ربژاری پارتی دیموكرات بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا باراك ئۆباما له‌ به‌غدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ باری ئاسایشی عێراق بڕوانێت.

ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالیكی و كاربه‌ده‌سـتانی تری عێراقدا كۆبۆوه‌. ئۆباما ڕه‌خنه‌گرێـكی له‌ مێژینه‌ی شه‌ڕی عێراقه‌ به‌ پـێچه‌وانه‌ی سـیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ینی كۆماری ڕكابه‌ری. ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌ سه‌رۆك هه‌لبژێردرێت ئه‌وا 16 مانگ دیاری ده‌كات بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كان له‌ عێراق، هه‌رچی مه‌ككه‌ینیشه‌ داوای كاتێـكی زیاتر ده‌كات بۆ مانه‌وه‌ی هێزی ئاسایشی ئه‌مریكا له‌ عێراق.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ئۆباما چووه‌ كوه‌یت پاش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌فغانسـتان. ئۆباما گوتی پـێویسـته‌ ئه‌فغانسـتان جێـگای سه‌رنجی شه‌ڕی دژه‌ تیرۆربێت نه‌ك عێراق.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG