به‌ربـژاری پارتی دیموكرات بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا باراك ئۆباما له كابوڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌فغانی حامد كارزای كۆبۆوه، له ده‌می گه‌شـته نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كه‌یدا به ئامانجی به‌هێزكردنی ڕیبازی ده‌ره‌وه‌ی.
كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵـێن ئۆباما و به‌ڕێز كارزای ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ نیوه‌ڕۆخوانێـك له كۆشـكی سـه‌رۆكایه‌تی له پایته‌ختی ئه‌فغانی كۆبوونه‌وه. به‌ڵام ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئاشـكرا نه‌كراوه.
سه‌رله‌به‌یانیش باراك ئۆباما نانی به‌یانی له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئه‌مریكایی له بنكه‌یه‌كی له‌شـكری له كابوڵ خوارد.
ئۆباما پـێشـنیاری كشـانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكایی له عێراق و زیادكردنی ژماره‌یان له ئه‌فغانسـتان كردووه. ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌فغانسـتان گرنگتره له شه‌ڕی دژی تێرۆریزمدا.
شـایانی باسه ئۆباما پـێشـتر ڕه‌خنه‌ی له ڕێبه‌رایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌فغانی گرتووه و گوتبووی به‌ڕێز كارزای ده‌بێت پـتر بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كار بكات و متمانه‌یی گه‌لی ئه‌فغانی به‌ده‌ستبهێنێت.