هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری نووسه‌ر و وه‌رگێڕ ئازاد به‌رزنجی كردووه، سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:
هونه‌ری وه‌رگێڕان له بواری فه‌رهه‌نگی كوردیدا له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا گه‌لێ زیاتر بره‌وی به‌خۆوه بینی، كه ده‌شێت بڵێن له پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه گوڕێـكی نوێی درایه و له‌م بوارهشـدا گه‌لێـك كه‌س ئه‌سـپی خۆی تاو داوه. یه‌ك له‌وان نووسه‌ر و وه‌رگێڕ ئازاد بهرزنجیـیه.
ئازاد تا ئێسـتا نزیكه‌ی 30 كتێبی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و چاپ كراویشـن، بێ له‌وه‌ش بۆخۆی ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانهكانه به‌شی شـانۆ لقی ده‌رهێنان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 10:50 خوله‌كه.