Accessibility links

خالید شوانی باس له‌ هۆكاری په‌سه‌ند نه‌كردنی لایه‌نی سه‌در بۆ وه‌زیره‌ نوێـیه‌كانی حكومه‌ت ده‌كات


خالید شـوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت سـاڵی ڕابردوو كه‌ ڕه‌وتی سه‌در وه‌زیره‌كانی خۆی له‌ حكومه‌تی نوری ئه‌لمالیكی كشـانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند هه‌ر كاتێـك كه‌سـانێـكی بێ لایه‌ن و شـاره‌زا بۆ پـۆسـتی وه‌زیری ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی جێیان هێشـتووه‌ ده‌سـتنیشـانكران ئه‌وا ئه‌وان په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێسـتا لایه‌نی سه‌در ده‌ڵێت ئه‌و وه‌زیرانه‌ی ده‌سـتنیشـانكراون كه‌سـانی بێ لایه‌ن نین و زۆربه‌یان سه‌ر به‌ پارتی ده‌عوه‌ و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسـلامی عێراقن و هه‌روه‌ها كه‌سـانی شـایسته‌ی ئه‌و پـۆسـتانه‌ نین.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG