په‌رله‌مانی عێراق گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ش وه‌زیری سـوننه‌ی بۆ ناو حكومه‌تی به ڕێبه‌رایه‌تی شـیعه و سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالیكی په‌سه‌ندكرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێـك به‌ره‌و ئاشـتبوونه‌وه‌ی سـیاسی له وڵاته‌كه‌دا.
ڕۆژی شه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی دا بۆ پـڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پـۆسته وه‌زاریـیانه‌ی كه له سـاڵی ڕابردووه‌وه به به‌تاڵی مابوونه‌وه له‌و ده‌مه‌ی ڕه‌وتی سه‌دری شیعه‌كان و به‌ره‌ی ته‌وافوقی سوونه‌كان دوای زنجیره‌یه‌ك ناكۆكی سـیاسی له حكومه‌ت كشـانه‌وه.
هاوكات هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا گۆردن بڕاون گه‌یشـته به‌غدا و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالیكی كۆبۆوه.
به‌ڕێز گۆردن بڕاون له میانه‌ی لێـدوانه‌كانیدا نیازی خۆی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق ڕاگه‌یاند، به‌ڵام دانانی خشـته‌یه‌كی كاتی بۆ كشـانه‌وه‌یانی ڕه‌تكرده‌وه.
گۆردن بڕاون گوتیشی ئامانجی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له عێراق ئه‌وه‌یه مه‌شـق و ڕاهێنانی هێزه‌كانی عێراق بكه‌ن تا بتوانن كۆنتڕۆڵی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن و به‌رپـرسـیار بن له پارێزگاری گه‌له‌كه‌یان.
پاشـان سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا سه‌ردانی شـاری به‌سـره‌ی باشوری عێراقی دا. شـایانی باسه 4 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانیا له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی به‌سـره جێـگیرن.
پـێشـتر سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانی به‌ریتانیا جۆك سـتره‌پ به BBC گوت كه‌وا وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه چه‌ند هه‌زار سه‌ربازێـكی خۆی سـاڵی داهاتوو له عێراق بكێشـێته‌وه.