كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی دیموكراته‌كان باراك ئۆباما له ئه‌فغانسـتانه له ده‌سـپـێـكی گه‌شـته نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كه‌یدا به مه‌به‌سـتی گه‌شه‌پـێـدانی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌یی.
وته‌بێـژێـك وتی سـیناتۆر ئۆباما ڕۆژی شه‌ممه گه‌یشـته كابوڵ كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌فغانسـتان حامید كارزایـیدا كۆبـبێته‌وه و چاوی به ڕێبه‌رانی له‌شـكری ئه‌مریكاش بكه‌وێت.
هه‌روه‌ها ئۆباما له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی له‌شـكری ئه‌مریكادا كۆده‌بێته‌وه كاتێـك ده‌چێته عێراق.
ڕكه‌به‌ره كۆماریـیه‌كه‌ی سـیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین په‌سـنی ئۆبامای دا بۆ ئه‌و گه‌شـته‌ی ده‌ره‌وه‌ی، به‌ڵام ڕه‌خنه‌شی لێـگرت له‌سه‌ر به‌یانـنامه‌كانی سه‌باره‌ت به عێراق و ئه‌فغانسـتان به‌ر له‌وه‌ی بڕوات بۆ ئه‌وێ. ئۆباما گوتوویه‌تی شه‌ڕی عێراق سه‌نگیـیه‌كانی ئه‌مریكای له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌فغانسـتان لاده‌دات كه ده‌ڵێت ئه‌فغانسـتان زۆر گرنگتره بۆ شه‌ڕی دژ به تیرۆر.