بۆ یه‌كه‌م جاره نێراوێـكی باڵای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌شـداری له وتووێـژه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی جنێڤی په‌یوه‌سـت به پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێران بكات.
ڕۆژی شه‌ممه جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ولیه‌م بێرنز بۆ سـازدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو له‌گه‌ڵ سه‌عید جه‌لیلی به‌رپـرسی باڵای دانوسـتاندنه‌كانی ناوه‌كی ئێران و خافێر سـۆلانای ڕێـكخه‌ری سـیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خڕ بۆوه.
بڕیاره لێـپـرسـراوانی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسـا و ڕوسـیا و هه‌روه‌ها چین ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بـبن.
له‌گه‌ڵ ده‌ســپـێـكردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لـێپـرسـراوانی ئێرانی مه‌سه‌له‌ی ڕاگرتنی پـرۆگرامی پـیتاندنی یۆرانیۆمی تارانیان به دور زانی ئه‌و كاره‌ی كه داواكاریـیه‌كی بنچینه‌یی وڵاتانی ڕۆژئاوایه.
له‌و باره‌یه‌وه كه‌یوان ئیمانی ئه‌ندامی شـاند‌ی ناوه‌كی ئێرانی گوتی ڕێبازی ڕاگرتنی پـرۆسه‌ی یۆرانیۆم له به‌رامبه‌ر نه‌سه‌پاندنی سـزای نوێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی سه‌ر ئێران له كارنامه‌ی وتووێـژه‌كاندا نیـیه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا لیسـا شلاین ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح به كوردی ئاماده‌ی كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:51 خوله‌كه.