ده‌سه‌ڵاتدارێـكی كۆریای باشور ڕایگه‌یاند كه بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو له وڵاتی سـه‌نگافور وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی وتووێـژی شه‌ش لایه‌نی سه‌باره‌ت به داماڵینی چه‌كی ناوه‌كی كۆریای باكور كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت كۆبوونه‌وه‌كه له په‌راوێزی كۆنگره‌ی هه‌رێمی دامه‌زراوی وڵاتانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسـیا سـازده‌درێت. ئه‌مه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به به‌شـداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ڕوسـیا و چین و ژاپـۆن و كۆریای باشور و كۆریای باكور سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌كی پـیۆنگ‌یانگ.
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتداری كۆریای باشور ده‌ڵێت وتووێـژه‌كان له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌سمیدا ئه‌نجام ده‌درێن و پـێشـبینیش ناكرێت هیچ ڕێـكه‌وتنێـكی لێ بێته به‌رهه‌م.