Accessibility links

هێزه‌كانی هاوپه‌یمان 5 گومانبار له‌ به‌غدا ده‌سـتگیر ده‌كه‌ن


هێزه‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكا و عێراق ده‌ڵێن له‌ میانه‌ی هه‌ڵـمه‌تێـكدا 5 گومان لێـكراوی سه‌ر به‌ كومه‌ڵه‌ تایبه‌ته‌كانی تاوانكارانیان ده‌ستگیركردووه‌ له‌ ناویاندا دابینكارێـكی پاره‌ بۆ ئه‌و یاخیبووانه‌ی كه‌ ئێران پـشـتیوانیـیان لێـده‌كات.

به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكری ده‌ڵێت به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی هێزی هاوپه‌یمانان له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌لئه‌عزه‌میـیه‌ی به‌غدای پایته‌خت كه‌ نزیكه‌ی 3 كیلۆمه‌تر له‌ باكوری ڕۆژئاوای گه‌ڕه‌كی ئه‌لسه‌دره‌وه‌ دووره‌ هه‌ڵـمه‌تێـكی له‌شـكریـیان ئه‌نجام دا.

شـایانی باسه‌ ده‌سـته‌واژه‌ی كۆمه‌ڵه‌ تایبه‌ته‌كان له‌ لایه‌ن له‌شـكره‌وه‌ به‌سه‌ر ئه‌و یاخیبووه‌ شـیعانه‌دا به‌كاردێت كه‌ ئێران پـشـتگیریـیان لێـده‌كات.

له‌ هه‌واڵێـكی تردا ئاژانسی ڕه‌سـمی كوه‌یت ڕایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی كوه‌یت سه‌رۆكی پـێشـووی سـتوونه‌ له‌شـكریـیه‌كانی وڵات عه‌لی ئه‌لموئمنی ده‌سـتنیشـانكردووه‌ بۆ پـۆسـتی یه‌كه‌م باڵوێزی كوه‌یت له‌ به‌غدا له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی كه‌نداوی سـاڵی 1991 .

XS
SM
MD
LG