Accessibility links

موتـته‌كی خۆشـحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر نیازی ئه‌مریكا بۆ ئاماده‌بوون له‌ وتووێـژه‌كاندا ده‌رده‌بڕێت


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتـته‌كی ده‌ڵێت به‌شـداری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ وتووێـژه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران پـێشـهاته‌یه‌كی گه‌شبینه‌ و ناوبراو گوتیشی پـێشـبینی پـێشه‌وه‌چوون ده‌كات.

ڕۆژی هه‌ینی له‌ ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا به‌ڕێز موتـته‌كی ڕایگه‌یاند كه‌ كه‌وتنه‌ گه‌ڕی پـرۆسه‌ی دانوسـتاندنی نوێ نیشـانه‌ی پـێشه‌وچوونی باش له‌ ئاینده‌دا ده‌دات.

پـێشـووتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌ جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ولیه‌م بێرنز به‌شـداری وتووێـژه‌كانی جنێڤ ده‌كات له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ وتووێـژكاری ناوه‌كی ئێرانی سه‌عید جه‌لیلی و سه‌رۆكی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سـۆلانا.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس گوتی به‌شـداری به‌ڕێز بێرنز له‌ وتووێـژه‌كاندا بۆ نیشـاندانی پـشـتیوانی واشـنتنه‌ بۆ چاره‌سه‌رێـكی دیموكراسی سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی ناوه‌كی ئێران.

شـایانی باسه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا خاڵـێـكی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ ڕێبازی ئه‌مریكادا چوونكه‌ ده‌مێـكه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بوش پێ له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ وتووێـژه‌ ناوه‌كیـیه‌كان له‌گه‌ڵ ئێراندا داده‌گرێت هه‌تا وه‌سـتاندنی پـیـتاندنی یۆرانیۆم له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG