Accessibility links

ڕێبه‌ری زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی لوبنان سه‌ردانی عێراق ده‌كات


ڕێبه‌ری زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی لوبنان سه‌ردانی عێراقی كردووه‌ و له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی كۆبۆوه‌.

له‌ به‌یانـنامه‌یه‌كدا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ حكومه‌تی عێراقی ڕایگه‌یاند ڕێبه‌ری په‌رله‌مانی سـوننه‌ سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریری به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌لمالیكی كۆبۆته‌وه‌ و سـتایشی به‌ره‌وپـێشـچوونی ڕه‌وشی ئاسایشی له‌ عێراق كردووه‌.

حكومه‌تی عێراق هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندی باشـتر له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ بـبه‌سـتێت.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌رمی كوه‌یت ڕایگه‌یاند كه‌وا كوه‌یت سه‌رۆكی پـێشـووی سـتوونه‌ له‌شـكریـیه‌كانی وڵات عه‌لی ئه‌لموئمنی ده‌ســتنیشـان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بـبێته‌ یه‌كه‌م باڵوێزی كوه‌یت بۆ عێراق له‌ دوای شه‌ڕی كه‌نداوی 1991.

شــایانی باسه‌ ئه‌مریكا داوای له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی سـونـنه‌ كرد نوێنه‌رایه‌تی دیپـلۆماسی ئاسـت باڵا بۆ حكومه‌تی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی شـیعه‌ له‌ به‌غدا ڕه‌وانه‌ بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ و چه‌ند هه‌واڵێـكی دیكه‌ی عێراق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا سـروه‌ عه‌بدولواحد ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 1:22 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG