ئیسـرائیل ته‌رمی دوو سه‌رباز‌ی خۆی به‌خاك ده‌سـپـێرێت كه له ئاڵوگۆڕكردنێـكی گیراواندا له‌گه‌ڵ گروپی چه‌كداری حزبزوڵڵای لوبناندا گه‌ڕێنرانه‌وه. ئه‌و دوو سه‌ربازه دوو سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر له هێرشـێـكی سه‌رسـنووری حزبوڵڵادا به‌دیل گیران.
به هه‌زاران كه‌س له شـارۆچكه‌ی نه‌هاریا له باكوری ئیسـرائیل به‌شـداریـیان له ڕێوڕه‌سـمی به‌خاك سـپاردنی ته‌رمی ئێهود گۆڵدواسه‌ر كرد. هه‌روه‌ها ته‌رمی ئێلداد ڕه‌گێڤیش ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌خاك ده‌سـپـێردرێت.
كاربه‌ده‌سـتانی ئیسـرائیلی ڕۆژی چوارشه‌ممه ناسـنامه‌ی هه‌ردوو سه‌ربازه‌كه‌یان پـشـتڕاسـت كرد پاش چه‌ند كاتژمێـرێـك له وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان.
ئیسـرائیلیش له به‌رامبه‌ردا 5 گیراوی لوبنانی به‌ردا كه یه‌كێـكیان سه‌میر قه‌نتاره ئه‌وه‌ی له سـاڵی 1979 دا به‌شـداری له هێرشـێـكی سه‌رسـنوور كردبوو و تیایدا 4 ئیسـرائیلی كوژران كه دووانیان منداڵ بوون.