هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به ڕابه‌رایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگایه‌كی باشوری به‌غدای داوه‌ته‌وه ده‌ستی حكومه‌تی عێراقی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕێوڕه‌سـمێـكدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمان كۆنتڕۆڵی پارێزگای قادسـیـیه‌ی زۆرینه شیعه ئاینزایان گێڕایه‌وه ده‌سـتی حكومه‌تی عێراقی.
له ده‌می داگیركردنی عێراق له سـاڵی 2003 وه ئه‌مه 10 هه‌مین پارێزگای عێراقه له كۆی 18 پارێزگاكه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و به‌رپـرسـیارێتی ئاسایشی بدرێته‌وه ده‌ستی خودی عێراقیـیه‌كان.
له پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێت له میانه‌ی چه‌ند هه‌ڵمه‌تێـكی له‌شـكری له به‌غدای پایته‌خت و هه‌روه‌ها له شـاری موسڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمان 16 گومانباری تێرۆریسـتیان ده‌ستگیركردووه.