به‌پـێی دوو ڕاوه‌رگرتنی گشتی نوێ سـیناتۆر باراك ئۆباما كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له پـێش سـیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ینی كاندیدی كۆماریـیه‌كانه‌وه‌یه له نێو ده‌نگده‌رانی ناونووس كراودا.
یه‌كێكیان ڕۆژنامه‌ی واشـنتن پـۆست و كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ABCكردوویانه و ده‌ڵێن سـیناتۆر ئۆباما به 8 خاڵ له پـێش سـیناتۆر مه‌ككه‌ینه‌وه‌یه، له سه‌دا 50 به‌رامبه‌ر به له سه‌دا 42 .
هه‌روه‌ها له ڕاوه‌رگرتنێـكی گشتی تردا كه ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز و كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CBSكردوویانه ده‌ركه‌وتووه ئۆباما به 6 خاڵ له پـێش سـیناتۆر مه‌ككه‌ینه، له سه‌دا 45 به‌رامبه‌ر به له سه‌دا 39.
هه‌روه‌ها له ڕاوه‌رگرتنه‌كان ده‌ركه‌وتووه هێشـتا كه‌لێنی نێوان ئه‌مریكایی‌یه ڕه‌ش پـێست و سـپـیـیه‌كاندا گه‌وره‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌و كاندیدكردنه مێژوویه‌ی ئۆباما. زیاتر له 80 له سه‌دی ڕه‌ش پـێسـته‌كان ئۆبامایان پـێ باشه، به‌ڵام ته‌نها له سه‌دا 30 سـپی پـێسـته‌كان هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه.
شـایانی باسه ئۆباما ده‌بێته یه‌كه‌م ڕه‌ش پـێست له مێژووی ئه‌مریكا كه پارتێـكی گه‌وره بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان كاندیدی بكات.