گه‌وره كاربه‌ده‌سـتێـكی ئه‌مریكی ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گه‌وره دیپـلۆماتێـك ده‌نرێت بۆ به‌شـداریكردن له وتووێـژه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كه سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێرانه و ڕۆژی شه‌ممه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌و كاربه‌ده‌سـته ئه‌مریكیـیه به‌و مه‌رجه‌ی ناوی نه‌هێنرێت به میدیای ئه‌مریكی گوتووه ولیه‌م بێرنز یارده‌دری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌شـداری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌كات له‌گه‌ڵ سه‌عید جه‌لیلی گه‌وره وتووێـژكه‌ری ناوه‌كی ئێران و خافێر سـۆلانا به‌ڕێوه‌به‌ری سـیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌نگی ده‌خرێته سه‌ر كارتێـكردن له‌سه‌ر ئێران تا ده‌سـتبه‌رداری جموجۆڵه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بێت كه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه ڕۆژئاوایـیه‌كانی ده‌ڵێن بۆ مه‌به‌سـتی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كیـیه.
ئه‌م به‌شـداریـیه‌ی ولیه‌م بێرنز وه‌رچه‌رخانێـك ده‌بێت له سـیاسه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا.