سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆرج بوش ڕایگه‌یاند ئابوری ئه‌مه‌ریكا توانیویه‌تی به شـێوه‌یه‌كی به‌رچاو خۆی له به‌رامبه‌ر كێشه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی قه‌رزدان و سـسـتی ئابوری ڕابگرێت.
له گوته‌یه‌كیدا له كۆشـكی سـپی به‌ڕێز بوش ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند وا چاوه‌ڕوان ده‌كات ئه‌مه‌ریكا به شـێوه‌یه‌كی به‌هێزتر له جاران له نیگه‌رانیـیه‌كانی ئێسـتاكه‌ی ئابوری بـبوژێته‌وه.
سه‌رۆك له میانه‌ی كۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانیـیه‌كه‌یدا باسی له چه‌ندین مه‌سه‌له‌كرد. هه‌روه‌ها باسی له پلانه‌كانی بۆ پـشـتیوانكردنی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كرد بۆ كۆمپانیاكانی قه‌رزدان به ناوی Freddie Mac و Fannie Mae یه‌وه، وه داواكاریـیه‌كانی بۆ كۆنگرس دووپات كرده‌وه به هه‌ڵـگرتنی به‌ربه‌سـته‌كان بۆ وه‌ده‌رهێنانی نه‌وت له ده‌ره‌وه‌دا. گوتیشی پـێشـنیازه‌كه‌ی به‌رمیلی زیایه له دوا ڕۆژدا لێ به‌رهه‌م ناهێنرێت، به‌ڵام مه‌به‌ست له‌وه‌دایه گۆڕینی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه به‌هاكانی وزه‌ی جیهانی به‌ره‌و ئاسـتێـكی باڵا به‌رز كردۆته‌وه.