ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێـكه‌وتی 13 ی حه‌وتی 2008 كۆڕێـكی یاده‌وه‌ری له ویلایه‌تی ڤێرجینیا سـازدرا به بۆنه‌ی 19 هه‌مین سـاڵیادی تیرۆركردنی دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسـملو سـكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردسـتانی ئێران به ده‌ست دیپـلۆمات و به‌كرێـگیراوانی ڕژێمی كۆماری ئیسـلامی ئێران له شـاری ڤیه‌نـنای ئۆتریش (نه‌مسـا).
ئه‌و یاده‌وه‌ریـیه له لایه‌ن كۆمیته‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران سـازدرا كه ژماره‌یه‌ك له كورده‌كانی ده‌وروبه‌ری واشـنتن و كۆمه‌ڵ و ڕێـكخراوه كوردسـتانیـیه‌كان و بێگانه‌كان به وتاری خۆیان باسـیان له ڕێبه‌رایه‌تی دكتۆر قاسـملو و كاریگه‌رێتی تیرۆركردنه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئۆپـۆزیسـیۆنی ئێران كرد.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجی به‌شـداربووان بوو ئاماده‌بوونی خانم نه‌سـرین قاسـملو هاوسه‌ری عه‌بدولڕه‌حمان قاسـملو بوو.
هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم له كۆڕه‌كه ئاماده بوو و به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی كورد له تاراوگه‌ی بۆ ئه‌م یاده‌وه‌ریـیه ته‌رخان كرد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 12:29 خوله‌كه.