پاڵـێوراوی كۆماری بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا جۆن مه‌ككه‌ین به‌رگری له‌خۆی كردووه له دژی تاوانه‌كانی به دژی ڕاگه‌یه‌ندراون كه خۆی له چاكسـازی (ڕیفۆرمی) سـیسـتمی كۆچبه‌ری ئه‌مریكا كێشـاوه‌ته‌وه.
سـیناتۆر مه‌ككه‌ین دووشه‌ممه له سـان دیاگۆی كالیفۆرنیا له وتارێـكی له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی له La Razaكه كۆمه‌ڵێـكی سه‌ره‌كی مافه‌كانی مه‌ده‌نی ئیسـپانیـیه‌كانه، پـشـتیوانی خۆی دووپات كرده‌وه بۆ ڕیفۆرمێـكی وه‌ك گوتی ڕه‌وا، كاریگه‌ر و تێروته‌سه‌لی سـیسسـتمی كۆچبه‌ری ئه‌مریكا.
مه‌ككه‌ین به لایه‌نگرانی گوت پـشـتیوانی ئه‌و بۆ ڕیفۆرمی سـیسـتمی كۆچبه‌ری بووبوو به‌هۆی ئه‌وه پـشـتیوانی هه‌ندێ له ده‌نگده‌رانی كۆنه‌پارێز له‌ده‌سـت بدات. نه‌یاری مه‌ككه‌ین سـیناتۆر باراك ئۆبامای دیموكرات مه‌ككه‌ینی تاوانباركردووه كه ئه‌و ده‌سـتی له پـشـتیوانی له ڕیفۆرمی كۆچبه‌ری كێشـاوه‌ته‌وه.
سـیناتۆر ئۆباما دووشه‌ممه شه‌و له سـنسـناتی ئۆهایۆ بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی پـێشـخسـتنی ڕه‌شه‌كان قسه‌ی كرد كه كۆمه‌ڵێـكی سه‌ره‌كی مافی مه‌ده‌نیـیه نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات.
ئۆباما ڕه‌خنه‌ی له نایه‌كسـانی ئابوری له ئه‌مریكا گرت، داوای له ئه‌فریقایـیه ئه‌مریكایـیه‌كانیش كرد زیاتر هه‌وڵ بده‌ن باری خێزانی و كۆمه‌ڵـگایان باشـتر بكه‌ن.