له ئاكامی هێرشی میلیشـیاكان له خۆرئاوای ئه‌فغانسـتان بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی له‌شـكری ئه‌مه‌ریكایی 9 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی ده‌كوژرێن و 15 ی دیكه‌یان بریندار ده‌بن.
هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له هه‌رێمی كونار یه‌كێـك بوو له هه‌ره كوشـنده‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی بیانی له ئه‌فغانسـتان له سـاڵی 2001 وه و له داگیركردنی هێزه‌كان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ وڵاته‌كه.
هاوكات هاوپه‌یمان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵـێن هێزه‌كانیان چه‌ند میلیشـیایان له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا له هه‌رێمی هێلمه‌ند له باشور كوشتووه. ده‌شڵێن هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له ڕۆژی شه‌ممه‌دا هێرشـیان له‌سه‌ر كرا و ئه‌وانیش به هێرشی ئاسـمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خرابكارانیان بوونه‌وه.
هه‌ر له هێلمه‌ند سه‌ربازێـكی هێزی هاوپه‌یمان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش كوژرا.