هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری هونه‌رمه‌ندی شـانۆ هاوڕێ زه‌نگه‌نه‌ی كردووه.
بۆ یه‌که‌م جار شانۆگه‌ریـیه‌کی کوردی له شاری میونشن به زمانی ئه‌ڵمانی له لایه‌ن ئه‌کته‌ری ئه‌ڵمانی و ئه‌کته‌ری نێونه‌ته‌ویـیه‌وه نمایش ده‌کرێت.
شـانۆگه‌ری" گۆرانی دایکانی تر" له نووسین و ده‌رهێنانی هاوڕێ زه‌نگه‌نه‌یه.
چیرۆكه‌كه‌ی باس له فه‌لسه‌فه‌ی خۆشه‌ویستی و ئه‌شق و خه‌ونی ژیانێکی وه‌نه‌وه‌شه‌یی ده‌کات، باس له بێ مانایی جه‌نگ و وێرانکاری ده‌کات، باس له مرۆڤ و به‌رپرسـیارێتی تاک ده‌کات، وه له هزری دایکێکه‌وه پـرسـیارێکی ئه‌زه‌لی ڕووبه‌رووی مرۆڤ ده‌کاته‌وه. باس له خۆشه‌ویستی و ئه‌شق و خه‌ونی دایکێک ده‌کات که چۆن ژیانی ده‌ڕازێنێته‌وه کاتێـك چاوه‌ڕوانی له‌دایکبوونی نۆبه‌ره‌که‌ی ده‌كات و به هۆی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌وه هه‌موو ژیان و خه‌ونه‌کانی لێ تێـكده‌چێت. دوای ئه‌و ڕووداوه نابینا ده‌بێت، به‌ڵام به هۆی هه‌ستی رۆشنایی ناوه‌وه‌ی ئازاره‌کانی تێکه‌ڵ به ئازاره‌کانی مێرووله و خاک و گوڵ و کۆرپه‌کان ده‌بێت و به جیهاندا سه‌فه‌ر ده‌کات.
له‌م سه‌فه‌ره‌دا ڕووبه‌ڕووی زۆر شت ده‌بێته‌وه تاکو ده‌گاته دایکێکی هیرۆشیما ئیتر ئازاره‌کان و گۆرانیـیه‌کان و پـرسـیاره‌کان ده‌چنه قۆناغێکی نوێوه.
جۆن له خه‌وه‌ن و جوانی ژیان و ئازاری دایکێکی کورده‌وه به‌ره‌وه خه‌ونه‌کان و ئازاره‌کانی جیهان ده‌چیت؟
له ڕێگه‌ی ئێستاتیکای شانۆوه کاره‌ساتی ناوچه‌یه‌ک ده‌که‌یت به جووڵانه‌وه بۆ دواندنی کاره‌ساته هه‌نووکه‌یـیه‌کانی جیهان. له دیدی دایکێکه‌وه پـرسـیاره ئه‌زه‌لیـیه‌کانی مرۆڤ ڕووبه‌ڕووی به‌رپـرسـیارێتی خودی تاک له سه‌ر سه‌کۆوه بۆ نێو جێهان ڕه‌وانه ده‌کات و گفتوگۆیه‌ک ده‌وروژێنێت.
پاشـان هاوڕێ زه‌نگه‌نه به‌راوردێـك له نێوان كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری كورد و بینانیدا ده‌كات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 12:16 خوله‌كه.