ئێران هه‌ڕه‌شه ده‌كات به هێرشـبردنه سه‌ر ئیسـرائیل و 32 پادگانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌گه‌ربێت و هێرشـێـك بۆ سـه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران هه‌بێت.
موجته‌با زولنور جێـگری ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵـڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕۆژی شه‌ممه به ئاژانسی نوچه‌ی فارسی وت موشه‌كه‌كانی ئێران ئه‌توانن له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه‌دا له ئامانجه‌كان بده‌ن و له‌ناویان ببه‌ن.
ئاژانسی نوچه‌ی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی شه‌ممه له زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتـته‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئیسرائیل و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له توانایاندا نیـیه وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت خۆیان بخه‌نه ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی تردا.
وته‌بێژی حكومه‌ت غولام حوسه‌ین ئیلهام وتی هه‌ر دهسـتدرێژیـكردنێـك دژ به ئێران شێت و نادانایـیه.