Accessibility links

دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوان به‌نیازه‌ سه‌رۆكی سودان دادگایی بكات


میدیای حكومه‌تی میسـری ده‌ڵێت دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن پـێده‌چێت دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوان هه‌وڵی ده‌سـتگیركردنی عومه‌ر ئه‌لبه‌شـیری سه‌رۆكی سودانی بدات هه‌ر بۆیه‌ سودان داوای له‌ كۆمكاری عه‌ره‌بی كردووه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌نگه‌تاوی سـازبدات.

ڕاپـۆرتی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی مینا نه‌یگوتووه‌ كه‌ ئایا سودان چ هاوكاری و كاردانه‌وه‌یه‌كی له‌ كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌وێت.

لـێپـرسـراوانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی هه‌ینی گوتیان له‌وانه‌یه‌ دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوان بڕیاری ده‌سـتگیركردنی عومه‌ر ئه‌لبه‌شـیری سه‌رۆكی سـودانی بدات به‌هۆی تێوه‌گلانی له‌و تاوانانه‌ی جه‌نگ كه‌ له‌ هه‌رێمی دارفور ئه‌نجام ده‌درێن.

داگای ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ داواكاری گشـتی دادگاكه‌ به‌ڵـگه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ له‌ ماوه‌ی پـێـنج سـاڵی ڕابردوودا له‌ هه‌رێمی دارفور كراون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG