وتووێژه‌كانی شه‌ش قۆڵی په‌یوه‌ست به پـرۆگرامی ناوه‌كی كۆریای باكور ڕۆژی شه‌ممه كۆتایی هات و كۆریای باكور قایل بوو به‌وه‌ی هه‌ڵـوه‌شـاندنی دامه‌زراوه ناوه‌كیـیه‌كانی خۆی له لایه‌ن پـسـپـورانی ده‌ره‌كی پـشـتڕاست بكرێت.
دوای سێ ڕۆژ له وتووێـژكردن به‌یانـنامه‌یه‌ك ده‌ركرا و تیایدا هاتووه كۆریای باكور ڕازی بووه به‌وه‌ی ده‌زگای سه‌ره‌كی ناوه‌كی یۆنگبیۆن تا مانگی ده له‌كاربخات و به دواشـیدا دامه‌زراوه‌كانی ناوه‌كی دیكه دێت به‌و مه‌رجه‌ی به‌ڵێنی كۆمه‌كی وزه و سـووته‌مه‌نی جێبه‌جێ بكرێت.
هه‌روه‌ها شه‌ش وڵاتی به‌شـدار له دانوسـتاندنه‌كانی پـرۆگرامی ناوه‌كی كۆریای باكور له‌سه‌ر په‌یڕه‌ویكردنی سیسـتمی پـشتڕاسـتكردنی ڕووخاندنی دامه‌زراوه ناوه‌كیـیه‌كانی كۆریای باكور ڕێـكه‌وتوون كه تیایدا شـاره‌زایانی هه‌ر شه‌ش وڵات سه‌ردانی دامه‌زراوه ناوه‌كیـیه‌كان بكه‌ن و چاو به به‌ڵـگه‌نامه‌كانی ناوه‌كیدا بخشێنن و هه‌روه‌ها چاوپـێـكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سـانی ته‌كنیككاردا بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه دوای وچانێـكی نۆ مانگی وتووێژه‌كانی چه‌كداماڵینی ناوه‌كی كۆریای باكور ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌سـتیپـێـكرده‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پـیۆنگ‌یانگ لیسـتێـكی په‌یوه‌ندی به پـرۆگرامی ناوه‌كی خۆی له مانگی شه‌شدا پـێشـكه‌ش كرد.