Accessibility links

سـكاڵای خه‌ڵـكی‌ هه‌رێمی كوردسـتان له‌ حكومه‌ته‌كه‌یان


هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان كردووه‌ بۆ ناڕه‌زایی خه‌ڵـكی له‌ هه‌رێمی كوردسـتان به‌رامبه‌ر كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ته‌كه‌یان له‌ دابینكردنی پـێداویسـتیـیه‌ سه‌ره‌كیـیه‌كانی ژیان وه‌كو ئاو و كاره‌با، سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:
زۆرێـك له‌ دانیشـتوانی كورد له‌ هه‌رێمی كوردسـتان گـله‌ و گازنده‌یانه‌ به‌هۆی نه‌بوونی یان كه‌می وزه‌ی ئه‌لیكتریـك و ئاو و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی و خزمه‌تگوزاریـیه‌ بنچینه‌یـیه‌كانی تریش له‌ هه‌رێمه‌كه‌دا كه‌ له‌ به‌هاری سـاڵی 1991 وه‌ وا له‌ ژێر فه‌رمانڕه‌وایه‌تیـكردنی خۆیـیدا. ئه‌م ناڕه‌زایـی‌یانه‌ كه‌ ده‌ربڕاون چه‌ندان شـێوازی جۆراوجۆر و جیاجیای له‌خۆ گرتووه‌. كه‌ هه‌ندێ جار توندوتیژیـشی لێـكه‌وتۆته‌وه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی پـێشـتر له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و كفری و ئاكرێ و چه‌ند شـوێنێـكی تریش ڕوویان دا. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابورد له‌ شـاری سـلێمانی خۆپـیشـاندانێـكی ئاشـتیـیانه‌ كرا و خواسـته‌كانی خه‌ڵـك له‌ دووتوێی یاداشـتنامه‌یه‌كدا درایه‌ ده‌ست كاربه‌ده‌سـتانی خۆجێی تا ئه‌و داوایانه‌ بكرێنه‌ به‌رنامه‌ و هه‌ر هیچ نه‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان هه‌وڵـێـك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ بدات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 13:42 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG