لوبنان حكومه‌تێـكی نوێی یه‌كێتی نیشـتیمانی پـێـكهێنا وه‌ك به‌شـێـك له سه‌ودایه‌ك كه‌وا كۆمه‌ڵه نه‌یاره سـیاسیـیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه ناو حكومه‌ت كه ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو بكه‌ونه شه‌ڕی ناوخۆ.
كابینه‌ی نوێی 30 ئه‌ندامی 11 كورسی به ئۆپـۆزیسـیۆنی به ڕێبه‌ری حزبوڵـڵا ده‌دات و هه‌روه‌هاش مافی ڤیتۆ به‌سه‌ر بڕیاره‌كانی حكومه‌ت. كۆمه‌ڵی كه ڕۆژئاوا پـشـتیوانی لێـده‌كات كه‌وا زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی پـێـكهێناوه 16 كورسی ده‌بێت و 3 كورسـیه‌كه‌ی دی له لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه دیاری ده‌كرێت.
سه‌رۆك میشـێـل سوله‌یمان و فوئاد سه‌نیوره سه‌رۆك وه‌زیر به فه‌رمانێـكی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ته نوێـیه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند.
لایه‌نی ئۆپـۆزیسـیۆن پـۆسـتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وه‌رگرت و له كاتێـكدا زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار وه‌زاره‌تی دارایی بۆ خۆی هه‌ڵـگرته‌وه.