Accessibility links

نه‌صیر ئه‌لعانی سـتایشی هه‌ڵوێسـتی توركیا به‌رامبه‌ر به‌ عێراق ده‌كات


نه‌صیر ئه‌لعانی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان شـایان پاشـا سـتایشی هه‌ڵوێسـتی توركیا به‌رامبه‌ر به‌ عێراقی كرد و گوتی هه‌وڵێـكی زۆر برایانه‌ و به‌هێز ده‌درێت بۆ پـته‌وكردنی په‌یوه‌ندیـیه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا به‌هۆی هه‌ڵوێسـتی نایابی توركیا به‌رامبه‌ر به‌ مه‌سه‌له‌ی عێراق له‌ هه‌موو كاتێـكدا و له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق و له‌ هه‌رێمی كوردسـتانی عێراق، به‌ تایبه‌تی كه‌ توركیا نزیكه‌ی 40 هه‌زار عێراقی له‌خۆ گرتبوو له‌وانه‌ی له‌ ڕژێمی پـێشـووی سه‌دام حسێن هه‌ڵـهاتبوون.

هاوكارمان شـایان پاشـا ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر لـێدوانه‌كانی نه‌صیر ئه‌لعانی ئاماده‌كردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG