Accessibility links

سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ده‌ڵێت عێراق پـشتیوانی ئه‌نكه‌ره‌ ده‌كات له‌ شه‌ڕی دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد


سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غدا و هه‌رێمی كوردی په‌یمانیان داوه‌ پـشتگیری ئه‌نكه‌ره‌ بكه‌ن له‌ دژی ئه‌و سه‌رهه‌ڵـداوه‌ كوردانه‌ی بنكه‌كانیان له‌ باكوری عێراقه‌.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ میانه‌ی سه‌ردانێـكدا بۆ به‌غدا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی ئه‌و سه‌رهه‌ڵـداوه‌ كوردانه‌ی له‌ بنكه‌كانیانه‌وه‌ له‌ عێراق هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر توركیا نه‌ك ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هه‌ردوو وڵات به‌ڵـكو بۆ هه‌موو ناوچه‌كه‌. گوتیشی ڕێبه‌رانی هه‌ردوو وڵات ڕێـگه‌ ناده‌ن ئه‌وانه‌‌ بـبنه‌ مایه‌ی تێـكچوونی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان عێراق و توركیا.

ئه‌ردۆغان ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی له‌ میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقیـیه‌كه‌ی نوری ئه‌لمالیكی ڕاگه‌یاند. گوتیشی ڕیشه‌كێشـكردنی ئه‌وه‌ی پـێی گوت تێرۆریزمی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان گرنگترین بابه‌ته‌ له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ نوری ئه‌لمالیكیش سـتایشی ئه‌ردۆغانی كرد له‌سه‌ر به‌ گوته‌ی خۆی ئه‌و سه‌ردانه‌ مێژوویـیه‌ی كه‌ به‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی ڕێبه‌رێـكی توركیا بۆ عێراق داده‌نرێت له‌ ماوه‌ی 18 سـاڵی ڕابردوودا.

سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری توركیا بۆ به‌غدا په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سـروه‌ عه‌بدولواحد له‌ به‌غداوه‌ ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 2:55 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG