Accessibility links

سـتیفان دیمستـۆرا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان كۆده‌بێته‌وه‌


ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق سـتیفان دیمسـتۆرا سه‌ردانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی دا و له‌وێ بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی لیسـته‌كان كۆبۆوه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق و پـێشـنیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشـه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ره‌ له‌ نێوان هه‌رێمی كوردسـتان و حكومه‌تی عێراق.

له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا عومه‌ر فه‌رهادی ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 4:41 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG