Accessibility links

ئه‌مریكا ئاماده‌بوونی ئاسایشی خۆی له‌ كه‌نداوی فارسی پـتر ده‌كات


ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌و ئاماده‌بوونی ئاسایشی خۆی له‌ كه‌نداوی فارسی پـتركردووه‌ هاوكاتی ئه‌وه‌ی ئێران خولێـكی دیكه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی مه‌ودا درێژ و مامناوه‌ند ئه‌نجام دا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ هۆشـداری ئێرانی دا به‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دوودڵ نابێت له‌ به‌رگریكردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی و هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانانی له‌ دژی هه‌ر هێرشێـكی دوژمنكارانه‌.

خانم ڕایس ئه‌م لێـدوانانه‌ی له‌ ته‌بلیسی پایته‌ختی جۆرجیا دا، ڕۆژێـك پاش ئه‌وه‌ی ئێران 9 موشه‌كی تاقیكرده‌وه‌ ، له‌وانه‌ موشه‌كی شه‌هاب 3 ی مه‌دا درێژ، گوتیشی پـێویسته‌ ئێران له‌ ئاسـت تواناكانی ئه‌مریكا سه‌رسام نه‌بێت. تێبینیشی دا به‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی كار ده‌كات تا دڵنیا بێت له‌وه‌ی ده‌توانن به‌رگری له‌ خۆیان بكه‌ن.

كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ده‌ڵێن مه‌ودای موشه‌كی شه‌هاب 3 ده‌گاته‌ 2 هه‌زار كیلۆمه‌تر كه‌ ده‌شـێت بگاته‌ ئیسـرائیل و هاوپه‌یمانانی تری ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا.

فه‌رمانده‌ی سـوپای پاسـدارانی ئێران حوسـه‌ین سه‌لامی گوتی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ هێزی ئێران به‌رامبه‌ر به‌ دوژمنان نیشـان ده‌دات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG